جیهان دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی یەکەم وێنەی بڵاوکردەوە

جیهان هاشم دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت و باس و خواسی جیابوونەوەکەی بەبێ هیچ قسەیەک کۆتایی پێ هێنا

دوای مانگێک دەسگیرانداری بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو جیهان هاشم و سیراج جەبار  جیابوونەوە و پاش چەند ڕۆژێک لە جیابوونەوەشی چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە

دوێنێ جیهان هاشم لە لاپەڕەی خۆی بەفەرمی ڕایگەیاند لە دەسگیرانەکەی جیابۆتەوەو هیچ پەیوەندیەکیان نەماوەو دەڵێ تکایە کەس هۆکارەکەی نەپرسێت ، من تێگەشتووم غەڵەت بووم !

جیهان و سیراج ماوەی مانگێکە دەستگیراندارن و  هەردوکیان سەرجەم وێنەکانی یەکترین لە پەیجەکانیان سڕیەوە و کۆتاییان هێنا بە پەیوەندیە دەسگیرانیەکەیان.

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.



PM:09:07:18/08/2017