سۆزان کەمال بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوتەوە

 


سۆزان کەمال، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردماکس نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاودەکاتەوە.


سۆزان کەمال، لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە و هەوادارانی کۆمێنتی جیاوازی بۆ دەنوسن.

هەروەها سۆزان لە کۆمێنتی وێنەکەدا نووسیویەتی :پێویستە لەگەڵ هەر ناخۆشیەكدا گۆرانكاریەك لەخۆتدا بكەی
تا كە خۆت بینیەوە زیاتر لەجاران نرخی خۆت بەرز ڕابگریت و بەخۆت بڵێیت، تۆ شایەنی باشترینی.

سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان پێکدێنم".

هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"،ی هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت "من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.

سۆزان پێشتر لە کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو و کوردماکس کاری کردووە و سەرەتای ئەمساڵیش گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کورماکس شۆ واژۆکرد



PM:05:57:19/08/2017