ئاریاس جاڤان لەسەر وازهێنان کاری هونەری ڕوونکردنەوە دەدات

هونەرمەند ئاریاس جاڤان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بەناوی (خودا حافیز موزیک) کردووە.

ئەم پۆستەی هونەرمەند دەنگدانەوەی زۆری لەلایەن هەوادارەکانیەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لێکەوتەوە و زۆربەیان وایان لێکدایەوە کە هونەرمەند ئاریاس واز لە کاری گۆرانی وتن دەهێنێت.

ئاریاس لە هەمان ڕۆژو لە پۆستی دواتریدا رونکردنەوەیەک بۆ هونەرمەندان و خەمخۆرانی هونەرو هەوادارەکانی بڵاوکردەوە کە واز لە کاری گۆرانی وتن ناهێنێت، بەڵکو ئەوە تەنها ناوی گۆرانیەکیەتی کە کاری لەسەر دەکات.

ناوبراو لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆر دڵگرانە بەوەی هونەرمەندانی نەتەوەکانی تر چییان بۆ دەکرێت، وە سوپاسی هەوادارەکانی کرد بۆ پشتگیریکردنی هونەرمەند و بەردەوامبوون لە کاری گۆرانی ووتن.

(خودات لەگەڵ گۆرانی) ئاوازی ئاریاس خۆیەتی و هۆنراوەی کامیار پازاندە، لە ئێستاشدا کار لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم گۆرانییە دەکات تا لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

ناوبراو خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریە و بەبڵاوکردنەوەی گۆرانی "چارەنوس" توانی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.



PM:09:22:19/08/2017