کاردینیای سپی لە فیلمێکدا دەور دەگێڕێت

لەنوێترین بەرهەمی سینەماییدا، دەرهێنەری لاو هەردی حەسەن كاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ فیلمی (فڕینی بەرد) دەکات.

ئەم بەرهەمە كورتە فیلمێكی سینەماییەو چیرۆكی خوشەویستیی كچە مامۆستایەكی شارە، لەگەڵ كوڕێكی ئەو لادێیەی کچەکە تیایدا دەبێت بەمامۆستا.

بەگوێەی سیناریۆکەش ئەو کچە مامۆستایە دەبێت لە نێوان خۆشەویستەكەی و كوڕی ئاغاو مرۆڤایەتیدا دانەیەكیان هەڵبژێرێ.

لەو رووەوە هەردی حەسەن دەرهێنەر بە ماڵپەڕی دوارۆژ -ی راگەیاندووە کە لە فیلمەكەدا ئاماژە بە توندوتیژییەكانی داعش كراوە، لەبەرامبەر ئەوەی لە كۆمەڵگەی ئێمەدا چینێك هەیە جۆری بیركردنەوەیان توندڕەوە، وتوشیەتی: دەمەوێت بە بینەری كورد بڵێم كاتێك دوو كەس یەكتریان خۆشدەوێت بە بەرد ئەو خۆشەویستیەیان تێك مەدەن.

هەروەها دەڵێت: فیلمەكە لەلایەن محەمەد شێروانی، كاردینا، سیروان گلی، شاخەوان مستەفا، ئەحمەد مەحمود و مازی چین عەزیز) كاری نواندنی بۆ كراوەو (50) كەسیش وەك كۆمبارس بەشدارییان تێداكردووە.

بەوتەی ئەو دەرهێنەرە فیلمەكە لە ئێستادا سەرجەم كارە هونەرییەكانی تەواوبووەو ئامادەی نمایش كردنەو بۆ چەند فێستیڤاڵێكی ناوخۆیی و دەرەوە نێردراوە.



AM:10:48:21/08/2017