بەوێنە....سۆڤین و زانست یادی ڕۆژی هاوسەرگیری دەكەنەوە

خانمە پێشكەشكاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح لە ڕۆژی هاوسەرگیریاندا وێنەی خۆی و  هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە.

سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەبۆنەی ساڵڕۆژی هاوسەرگیریەكەیان لەگەڵ زانست وێنەیەكی ڕۆژی هاوسەرگیریەكەیانی بڵاو كردۆتەوە و بۆ هاوسەرەكەی نوسیووە كە زۆری خۆشدەوێت و زۆر دڵخۆشە لەگەڵیدا

سۆڤین پاش وازهێنانی لە كەناڵی نێت تی ڤی كە یەكێك بوو لە پێشكەشكارە سەرەكییەكانی بەرنامەی كۆشكی نێت و لەگەڵ زانستی هاوسەری ئاشكرایكرد هۆكارەكەی بە هۆی ڕێكنەكەوتنیانەوە بووە لەسەر پارە.

سۆڤین ساڵح لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ە و خەڵكی‌ شاری‌ سلێمانیە درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری‌ لە چەندین رێكلامی‌ تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری‌ لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی‌ خۆی‌ بە ناوی‌ زانست كردووە.




PM:03:24:21/08/2017