وێنە نوێیەكەی كریستاڵ هەوادارانی سەرسام كرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژ كریستاڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و هەوادارانیشی لە كۆمێنتەكانیاندا سەرسامی خۆیان دەربڕیوە و دەنوسن "زۆر جوان بوویت"، بەڵام هەندێكی دیكە لە كۆمێنتەكانیاندا ئەو ستایلە بە "نەگونجاو" دەزانن.

كریستاڵ كە ناوی خۆی كانیاوە، لە سەرەتادا وەك ئەكتەرێك لە چەند درامایەكدا دەركەوت و دواتر لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر ئەلبومێكی گۆرانی بڵاوكردەوە و ناوی خۆشی گۆڕی بە كریستاڵ.

لە ئێستادا ئەو هونەرمەندە هیچ بەرهەمێكی هونەری نوێی نیەو زیاتر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاكە و وێنەكانی بە ستایلی جیاواز بڵاودەكاتەوە.




PM:03:34:21/08/2017