جیهان دوای جیابوونەوەی چەند نهێنیەکی هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات

دوای هەفتەیەک لە جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی جیهان هاشم چەند نهێنیەکی نێوان خۆی و سیراج ئاشکرا دەکات

جیھان ھاشم دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی جیا بووەوە ھەموو نھێنیەکانی درکاند و دەڵێت "من ھاوسەرگیریم لەگەڵ سیراج کرد بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشم ھەبێت بەڵام ئەو منی نەدەویست و پارەی منی دەویست و ھەموو کات لەمنی دەدا و شەڕمان بوو بەڵام وتم ژن و مێردین شەڕ ھەر دەبێت ، بەڵام ئەو پارەی منی ئەبرد و بە کچ و مەشروبی دەدا".

جیهان وتیشی "من نەمتوانی ئیتر قبوڵی بکەم و داوای جیابوونەوەم کرد، دوێنێ داوای بینینم کرد بۆ بابەتی جیا بوونەوە بەڵام ئەو لێمیدا و ئازاری دام، بەڵام من بێدەنگ نابم و شکایەتی لێدەکەم بە تاوانی ( دزین و لێدان و خیانەت )" .

جیهان و سیراج ماوەی مانگێکە دەستگیراندارن و  هەردوکیان سەرجەم وێنەکانی یەکترین لە پەیجەکانیان سڕیەوە و کۆتاییان هێنا بە پەیوەندیە دەسگیرانیەکەیان.

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.



PM:05:25:21/08/2017