هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری ئەمەریکی کۆمیدی جێری لویس لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لاس ڤێگاس کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژنامەی لاس ڤێگاس لە زاری بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو هونەرمەندەوە هەواڵی کۆچی دوای جێری لویس ئەستێرەی هۆڵیودی بڵاوکردووەتەوە

جێری لویس لە ١٦ی ئاداری ١٩٢٦لەدایكبووە، گۆرانی بێژ بووە، بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی، نوسەری سیناریۆ و دەرهێنەر بوو، ئەم هونەرمەندە لە فیلم و کارە تێلفیزیۆنییەکان، و شانۆکان و بەرنامە ڕادیۆییەکاندا بە کۆمیدیا بەناوبانگ بوو.



PM:08:36:21/08/2017