غەزەل هونەرمەندە گەورەكان بەسەر دەكاتەوە

بەشداربووی پرۆگرامی كورد ئایدڵ، غەزەل مستەفا سەردانی هونەرمەندی دەنگ خۆش عەزیز شارۆخی دەكات.

غەزەل لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەكی خۆی لەگەڵ هونەرمەند عەزیز شارۆخی بڵاوكردوەتەوە.
هەروەها لەوێنەیەكی دیكەدا غەزەل سەردانی گۆڕی هونەرمەند محەمەدی مامڵی كردوە.

غەزەل لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵی کرد، توانی بە سەرکەوتوانە تا کۆتاین قۆناغ بڕوات، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە بەهۆی کەمی دەنگ.





PM:08:24:12/09/2017