شاجوانەكەی ڕووداو بە ستایلێكی نوێ دەردەكەوێت

شەهیان تەحسین یەكێكە لە بێژەر‌و پێشكەشكارە دیارەكانی ڕووداو بەهۆی لێهاتوویی‌و جوانێكەیەوە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆتەوە.


شەهیان چەند وێنەی نوێی خۆی بە ستایلی جیاواز بڵاودەکاتەوە.


شەهیان ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووە و ساڵی 1999 كاتێك تەمەنی 11 ساڵ بووە لە كوردستان تیڤی بەرنامەی منداڵانی پێشكەش كردووە، کە ماوەی شەش ساڵ بەردەوام بووەک دواتریش پرۆگرامێکی دیکەی لە هەمان کەناڵ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کوردستان تیڤی ماوەتەوە دواتریش چۆتە كەناڵی وار تیڤی و ئێستاش بێژەر و پێشكەشكارە لە ڕووداو.


ئەو خانمە پێشكەشكارە لە خوێندنیشدا ئاستێكی باشی بڕیوە و توانیوێتی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو بكات.



AM:11:51:18/09/2017