شارا داواکاریەکی هەوادارانی جێبەجێ دەکات

شارا ئیبراهیم وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە و داواکاری هەوادارانی جێبەجێدەکات.

شارا لە پێگەی تایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی " ئەم کاتەتان باش..زۆرینەتان حەزتان ئەکرد عەینەکەکەم بگۆرم، منیش یەکێکم لەوانەی بڕیارم بەکارھێنا".

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایك بووە پێش دەركەوتنی وەك پێشكەشكار لە چەند كلیپێكدا بەشداری كردووە، هەروەها پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بوو كە یەكێكە لە پرۆگرامە پڕ بینەرەكان.

ڕۆژی 15ی نیسان شارا بە "سپی" وت كە وازی لە ئێن ئاڕتی هێناوە، پاش وازهێنانیشی گرێبەستی لەگەڵ كەناڵی كوردماكس واژۆ كر و لەئێستادا لەو كەناڵە پێشكەشكارە.



PM:12:59:21/09/2017