غەزەل مستەفا، خانمە بەشداربووی کورد ئایدڵ، چەند وێنەیەکی خۆی و هاوڕێیانی بەشداربووی کوردئایدڵی بڵاوکردەوە.
غەزەل مستەفا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ هەریەکە لە بەشداربوانی کوردئایدل ژیندا و بانە.
وێنەکە کۆمێنتی زۆری بۆهاتووە و هەوادارانیان باس لەوە دەکەن پێدەچێت لە پاش کۆتای هاتنی بەرنامەکە پەیوەندیان نەپچراندبێت و بەردەوام لەگەڵ یەکتربن.
"كورد ئایدڵ" یەکێک بوو لەو پرۆگرامە پر بینەرانەی کە لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرا و لەهەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپاشەوە چەندان گەنجی دەنگ خۆش بەشداریان تیادا کرد، براوەی نازناوەکە کە ژیندای کچە کوردی کۆبانێ بوو بووە خاوەنی خەڵاتی 30.000 سی هەزار دۆلار.