خانمە ئەستێرەی ناسراوی کوردی عەرەب ئایدڵ، پەرواز حسێن لە دوادەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی و گۆڕان ساڵحی هاوسەری و نزار سەلامی بڵاودەکاتەوە.
پەرواز لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و گۆڕان ساڵحی هاوسەری و نزار سەلامی، پێشکەشکاری کەناڵی کورد ماکس شۆ بڵاودەکاتەوە و هەوادارانی دڵخۆشی دەردەبڕن بە دووبارە دەرکەوتنەوەی.
پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989 دانیشتووی شاری هەولێرە هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو گۆران ساڵحە و خاوەنی دوو منداڵن، لەساڵی 2013 بەشداری کرد لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی " Arab Idol" .