بە وێنە .. شاجوانی عێراق لە ئەمەریکا هەرای ناوەتەوە

بەهۆی بڵاوبونەوەی وێنەیەکی نیمچە ڕووت لە وڵاتی ئەمریکا، شاجوانی عێڕاق ڤیان نوری بۆتە جێگای باس و خواسی هاوڵاتیانی عێڕاق لە فەیسبووک و سەدان بابەتی توانج و رەخنەی  لەسەر بڵاو کراوتەوە.

لەنێو ئەو کۆمێنتانەدا کە لەسەر ڤیان نوری نووسراوە، پێیانوایە لە کاتێکدا هاوڵاتیان گیرۆدەی چەندین گرفت و کێشەو شەڕو ئاژاوەن، شاجوان سەرقاڵی سەفەرە بۆ وڵاتی ئەمریکاو بەشداری پێشبڕکێ ی شاجوانی جیهان دەکات و چەندین وێنەی نیمچە ڕوتی لە گۆڤارو سایتەکانی مۆدێلی جل  بەرگ و  فاشیۆن بڵاو کردۆتەوە.

ڤیان نوری کە دانیشتووی شاری بەغدایە لەنێو ئەو ١٥ کچە لە شوێنە جیاجیاکانی عێراقەوە خۆیان کاندید کردبوو بۆ شاجوانی عێراق، ڤیان نوری کە دانیشتووی رۆژئاوای شاری بەغدایە وەک شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ هەڵبژێردرا.




PM:10:20:15/11/2017