کەژێ هاوتا ئەسعەد کچە هونەرمەندی ناسراو وێنەیەکی خۆی و پارچەیەک هۆنراوەی بڵاوکردۆتەوەو لە کۆپلەیەکیدا دەڵێت" بەرگەی ھاواری ناگرن".
کە ژێ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، بەهۆی جوانیەکەشیوە سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و لەسەری نوسیوە" لەم غوربەتا :
دەستی ھانا بۆ کێ بەرم
دڵم توندە
بەرگەی ئەو دوریە ناگرم
لەرەی دەنگم
ئاوازێکی زۆر نامۆیە
ھیچ نۆتەیێ
بەرگەی ھاواری ناگرن.. .کەژێ ی گوڵشا".
كهژی هاوتا له دایكبووی شاری ههولێرهو و كچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەدە و لە تەمەنی منداڵییەوە كاری هونەری دەكات و خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە.