شیلان ئۆکچان، پێشكەشكاری دیاری نێت تیڤی لە نوێترین وێنەیدا جیاواز دەرکەوت.
شیلان لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و بڵاوكردەوە و بەشێک لە هەوادارانی پێیان وایە پاش ئەوەی بووە بە پێشکەشکاری پرۆگرامی نێت گرام تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
شیلان یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی نێت تیڤی و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاكە پێشتر وێنەی خۆی بە قژی شین و سەوز و پەمەیی و پرتەقاڵیەوە بڵاوكردەوە کە بووە جێی سەرنجی فانەکانی.
شیلان لەئێستادا پێشکەشکاری پرۆگرامی "نێت گرام"ە لە کەناڵی نێت تیڤی کە بەرنامەیەکی نوێیە لە وەرزی نوێی کەناڵەکەدا.