هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوى عیراقى دواى ماوه‌یه‌كى زۆر مانەوەی بە نه‌خۆشى له هه‌ولیر کۆچی دوایی کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندى بەناوبانگی عێراقى، بەدری حەسون له ته‌مه‌نى 90 ساڵى و دوای ماوەیەک لە نهخۆشکەوتنی كۆچى دوایكرد.
ئەو هونەرمەندە عێراقیە دوو هه‌فته لەمەوبەر توشى جه‌ڵته‌ى مێشك بوو و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وورددا بوو تا کاتی کۆچکردنی.
بەدری حەسون فرید له ساڵى 1927 له شارى كه‌ربه‌لا له دایبكووه ده‌رچوى په‌یمانگاى هونهرجوانهكانه له ساڵى 1955، ساڵى 1965 بۆته خاوه‌نى بڕوا نامه‌ى ماجیستیر، له ساڵى 1995 له عێراق روشتووه و چۆته وڵاتى مغریب ساڵى 2010 گه‌راوته‌وه عێراق.
له ژیانى هونه‌ریدا جگه له خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر به‌شدرا چه‌ندیم كارى هونه‌رى كردووه له‌وانه دراماى "النسر وعیون المدینه" شانۆگهریهكانى "بیت أبو كمال ،الحصار، مركب بلا صیاد ، بگاقه دخول إلى الخیمه، الجره المحگمه ، جسر ارتا ،هوراس ، الحاجز" ،چه‌ندین كارى تر.