"شاجوانی تاریكی" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردەوە

نیاكیم گاتویخ (Nyakim Gatwech) كە بە شاجوانی تاریكی ناسراوە، ماوەیەكی زۆرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ناوبانگی دەركردوە‌و جوانییەكەی هەمووانی سەرسام كردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی سپۆتینگی روسی، جوانییەكەی "شاجوانی تاریكی" كە كچێكی تەمەن 24 ساڵەی خەڵكی سودانە، هەموو پێوەرەكانی جوانیی توشی چەلنج كردوە.

زۆرێك لە بەركارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێز لە متمانەبەخۆبوونی ئەم كچە دەگرن كە هاوڵاتییەكانی سودان بەهۆی رەنگی پێستیانەوە زۆرجار توشی گاڵتە پێكردن بوون. بەڵام جوانی ئەم كچە هەموو پێوەرەكانی جوانیی تێكداوە.

ئەوەی جێگای سەرەنجە كاتێك نیاكیم لەگەڵ هاوڵاتییەكانی خۆشی دەردەكەوێت، ئاشكرایە كە رەنگی پێستی لەهەموویان تاریكترە.



PM:02:55:18/11/2017