لێکۆڵینەوە لەگەڵ نوسەرێکی بەناوبانگ دەکرێت

وەزیری دادی لوبنان داوای لە داواکاری گشتیی وڵاتەکەی کردووە دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ نووسەرێکدا بکات، کە بە وتەی وەزیری داد "سووکایەتی بە سومعەی سوپای لوبنان کردووە".


سەمیر حەمود، داواکاری گشتیی لوبنان داوایەکی سەلیم جەریساتی، وەزیری دادی بۆ رێپێدراوی حکوومەت لە دادگای سەربای
ناردووە، بەو پێیەی ئەو تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانە سەربازییەکان.

لە داواکەدا، وەزیری داد داوای لێکۆڵینەوەی پێویستی لەگەڵ ئەسعەد ئەبو خەلیل، نووسەری ناسراوی لوبنانی و نزیک لە حزبوڵڵای ئەو
وڵاتە، کردووە.

ئەسعەد ئەبو خەلیل پێشتر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، فەرماندەیی سوپای لوبنانی بە خیانەت تۆمەتبار کردبوو و داوای چەکدانانی سوپای کردبوو، تاوەکو چەک بە تەنیا لای حزبوڵڵا بمێنێتەوە.



AM:09:30:12/12/2017