خانمە هونەرمەندێکی کورد باری تەندروستی ناجێگیرە

فەتانەی وەلیدی، خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باری تەندروستی ناجێگیرە.


ئەو خانمە هونەرمەندە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە تا ئێستا دۆخی تەندروستی وک خۆی ماوەتەوە.

هونەرمەند فەتانە وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی هونەری شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و هەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە هونەری مۆسیقا و ئاواز.

ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات، بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ.

ناوبراو لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە دواتر بوە ئیلهام بەخشی زۆریەک لە هونەرمەندانی ژن و تەنانەت پیاوی تر لە کوردستان.



PM:08:19:13/12/2017