کارزان عوسمان خۆی بە قەرزداری ئەم کەسانە دەزانێت

کارزان عوسمان پێشکەشکاری دیاری ئێن ئاڕتی وێنەیەکی دایک و باوکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "ئێوە مەدرەسەن بۆمن".


کارزان لەسەر هەمان وێنە کە لە پێگەی خۆ ل ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە نوسیویەتی "ژیانی من قەرزی باشی ئێوەیە کەی ویستتان داوای بکەن".

کارزان یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی و هاوینی ئەمساڵ هاوسەرگیری کرد.

کارزان عوسمان لەساڵى ١٩٨٤ لەدایکبووە و دەرچووى بەشى ڕۆژنامەنووسى پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانییە و پێشتر ئەزموونى کارى ڕۆژنامەنووسى هەبووە لە ڕۆژنامەى نوسراو، لەسەرەتاى دەستپێکردنى پەخشى ئێن ئاڕ تییەوە لە ساڵی ٢٠١١ دا وەک ڕۆژنامەنووس لە ئێن ئاڕ تیدا دەستىبەکاربووە.

کارزان عوسمان لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی (تاوتوێ) ی ئێن ئاڕ تییە، کە شەوانە کاتژمێر ٧:٠٥ خولەک پێشکەش دەکرێت و تێیدا پرسە گەرمەکانى ڕۆژ تاوتوێ دەکرێت.



PM:08:29:13/12/2017