ڤیدیۆ.. بەتۆمەتی وروژاندنی سێکسی لە گۆرانییەکدا، کچە گۆرانیبێژێک دوو ساڵ حوکمدرا

کچە گۆرانی بێژی لاوی میسری شەیما ئەحمەد بە تۆمەتی وروژاندنی سێکسی لە گۆرانییەکدا کە بەو دواییانە تۆماریکرد، بە دوو ساڵ زیندانی کرا.

میدیاکانی ئەو ولآتە بلآویان کردەوە، شەیما ئەحمەد بەهۆی هاندانی وروژاندنی سێکسی لە گۆرانی " بارودۆخم هەیە "، رۆژی سێ شەممە بە دوو ساڵ زیندانی و ١٠ هەزار جنێی میسری سزا درا.

ئەو گۆرانییە لەدەرهێنانی حوسام سەید بوو کە ئەویش هەرچەندە ئامادە نەبوو، بەلآم هاوشێوەیە شیما حکومدرا.

شەیما تەمەنی ٢٥ ساڵە و لەکاتی لێکۆڵینەوەکەدا وتی " دەرهێنەرەکەم پێی راگەیاندووم بۆ ئەوەی ناوبانگ دەرکەم دەبێت، بەو شێوە وروژێنەرە دەربکەوم".

ئەو گۆرانیبیژە داوای لێبوردنی کردو هەرگیز بڕوای نەکردووە ئەو گۆرانییە بەو شێوەیە ببێتە جێگای مشتومڕی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان.





PM:05:10:14/12/2017