فەریدەی زنجیرە درامای تورکی " لێمببووە" کە دۆبلاجی کوردی کراوەو لەکەناڵی کورد ماسکەوە شەوانە پێشکەش دەکرێت، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە راستەقینەکەی، کە لەگەڵ جونەید هاوسەرەکەی لەدراماکەدایە بڵاودەکاتەوە.
شیما کورکوز کە لە دراماکەدا ناسراوە بە فەریدە، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە راستەقیەنەکەی تورک کونێت کە ئەویش ئەکتەرێکی ناسراوە بڵاودەکاتەوە، هاوکات هەر لە وێنەکەدا جونەیدیشیان لەگەڵدایە کە هاوسەری فەریدەیە لەدراماکەدا.
فەریدە و هاوسەرە راستەقینەکەی ١٨ ساڵ جیاوازی تەمەن لەنێوانیاندا هەیە.
شەیما کورکوز، ناسراو بە فەریدە لە ساڵی 1988 لە ئەسکەشهیر لە دایکبووە و لە ساڵی 2011 یەکەمجار کاری نواندن دەکات هەر لە رێگەی درامای "لێم ببورە" بۆتە ئەکتەرێکی ناسراوی تورکی. هاسەرەکەی تورک کونێت تەمەنی 47 ساڵە و ١٨ ساڵ لە هاوسەرەکەی گەورەترەو بەشداری لە چەندین درامادا کردووە.