خانمە گۆرایبێژی ناسراوی کورد کە لە پێشبڕکێی عەرەب ئایدڵدا ناوبانگی دەرکرد، وێنەیەکی خۆی و گۆران عەبدوڵا بڵاودەکاتەوەو دەنووسێت" رۆژێکی زۆر تایبەت لەگەڵ هاوسەرەکەن".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەرواز حسێن ئەسترەی کورد لە عەرەب ئایدڵ، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە هونەرمەندەکەی گۆڕان عەبدوڵا بڵاوکردۆتەوەو نوسیوویەتی " لەگەل خۆشەویستەکەمدا کە هەرگیز کۆتایی نایەت، گۆران عەبدوڵا دێینەوە لاتان بەمزوانە".
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.