بە ڤیدیۆ.. دواین پۆستی پشتیوان نوری بەدەوی پێش ماڵئاوایی کردنی

هونەرمەند پشتیوان نووری بەدەوی کە ئەمڕۆ ١٦ ی کانوونی دووەم لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، رۆژی  دوو هەفتە لەمەوبەر ڤیدیۆیەکی لەسەر باوکی کەسایەتی ناسراوی سلێمانی نوری بەدەوی بلآوکردۆتەوە.

پشتیوان نوری بەدەوی کە ئەمڕۆ بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا،  ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول.

پشتیوان هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەندی ناسراو هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچن.



PM:06:41:16/01/2018