هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لەسەر خەوتن لەگەڵ ژناندا هەرای نایەوە

هونەرمەند ئاگرین دڵشاد وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە لەسەر ئەوەی وتبووی ئەگەر مۆسیقا نەبوایە ئێستا هەر شەوەی لەگەڵ ئافرەتێك ئەخەوتم لێی گیرابوو.

ئاگرین دڵشاد، گۆرانیبێژ و خوێندکاری زانکۆ لە بەشی میوزیک، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسویەتی "بۆ ئەوانەی كە تێنەگەشتن ، بۆ ئەوانەی كە جنێوتان پێدام لەسەر ئەم وتەیەم،
هەرچەندە ئەركی من نەبوو دوای ئەو هەموو جنێو و قسە ناشرینانە بێم یارمەتیتان بدەم بۆ تێگەشتن لەم وتەیە و فێرتان بكەم كە پێش ئەوەی لە شتێك تێبگەن قسەی لەسەر نەكەن ، بەڵام من نابم بە ئێوە و ئەركی ئینسانانەی خۆم بەجێ دەهێنم ".

هەروەها دەڵێت "من نووسیومە ”ئەگەر مۆسیقا نەبوایە ئێستا هەر شەوەی لەگەڵ ئافرەتێك ئەخەوتم، كەواتە مەبەستم ئەوەیە ( مۆسیقا فێری ئەو ئەخلاقەی كردم كە ڕێز لە ئافرەت بگرم ، فێری كردم كە بڕوام بە ئەشق و خۆشەویستی هەبێ ، فێری كردم كە پیاو تەنها لەگەڵ یەك ئافرەتدا بەختەوەر دەبێ ".

لە کۆتاییدا دەڵێت ئەگەر ئەم وانانەی كە لە مۆسیقاوە فێری بووم هێشتا پێتان وایە هەر هەڵەیە ! كەواتە دەست بكەنەوە بە جنێو دان
.



PM:02:12:18/08/2018