شیروان عەبدوڵا لە سپییەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیپۆرتکردنەوەی شیروان عەبدوڵا بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو هونەرمەندە لە ڕێگەی سپی میدیایەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

شیروان عەبدوڵا لە پەیوەندییەکی تایبەتدا لەگەڵ سپی ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە لەسەر ناردنەوەم بۆ کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنتە لەسەر ناوی من.

ئەو هونەرمەندە ئاشکراشی کرد کە ئەو لە ئەڵمانیا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی مانەوە دەکات لەو وڵاتە، جەختیشی کردەوە هەر لەگەڵ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەدا ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەڵێت "هیوادارم بە زووترین کات بە هەواداران و دۆستانم لە کوردستان شادببمەوە".



PM:03:36:18/08/2018