خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

غادە عادل، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب دوای دەساڵ و بوونی پێنج منداڵ لە هاوسەرەکەی جیابوویەوە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەو خانمە ئەکتەرە، کە هاوسەرگیری لەگەڵ مەجید هەواری دەرهێنەر کردبوو دوای پەیوەندییەکی درێژی خۆشەویستی و دوای 10 ساڵ لە هاوسەرگیری جیابوونەوە

ئەکتەری دیاری عەرەب غادە عادل لە هاوسەرەکەی کوڕە دەرهێنەر "مەجدی هەواری" جیابوویەوە و پاش 10ساڵ لە هاوسەرگیریان و کە خاوەن 5 مناڵن و پێشتریش بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە پەیوەندی خوشەویستیدا بوون.

غادە ڕایگەیاندووە بەهۆی بوونی کێشە و ناکۆکی لە نێوانیادا هاوکات ئاشکرانەکردنی بابەتی جیابوونەوەشیان بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی مناڵەکانیانەوە بوو.

غادە عادل یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای میسڕی و خاوەن دەیان بەرهەمە لە فیلم و دراما و زۆرێک لە بینەرانی دراما عەرەبییەکان دەیناسن.
 


PM:04:57:18/08/2018