دواى ئەوەى خانمە پێشکەشکار شانۆ، بۆ
جارى دووەم چووە ناو ژیانى هاوسەرگیرییەوە و ئەو هاوسەرگیرییەشی ئەگەرچی زۆرینە
پیرۆزباییان لێکرد بەڵام کەمیش نەبوون ئەوانەی ڕەخنەیان لێگرتوو، و دواجار شانۆ بێدەنگی
شکاند.
شانۆ لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە
تۆڕەکۆمەڵاتیەەکان دەڵێت"ئەوندەی بە ژیانی من خۆتان سەرقاڵ کردووە نیو ئەوندە خۆتان
بە ژیانی خۆتانەوە سەرقاڵ بکەن".
شانۆ بەکر فەرەج پێشکەشکاری پێشووی
کەناڵی NRT2پاش ئەوەی
سەرەتای ئەمساڵ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ هاوکار
یاسین پەیامنێری ڕووداو بۆ جاری دووەم چووە کەژاوەی زێڕینی هاوسەرێتییەوە و
ئاشکرایکرد بە خۆشەویستی هاوسەرگیری کردووە، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هاوسەرگیری
یەکەمیشی بە وتەی خۆی هەر بە خۆشەویستی بووە.