هۆنیا نهێنی پەیوەندییەکی خۆی لەگەڵ ئاریاس ئاشکرا کرد

هۆنیا كەمال سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەبوونی پەوەندی سۆزداری لەگەل هونەرمەرند ئاریاس جاڤان دەکەن.

هۆنیا کەمال خانمە گۆرانیبێژی کورد ڕایگەیاند، هیچ جۆرە پەیوەندییەکی له گەڵ ئاریاس نییەو وتی" دەمی خەڵک ناگیرێت قسە ئەکەن" ئاشکراشی کرد، "لەکلیپەکەدا جۆرە نزیکبوونەوەیەکی تێدابوە، تەنها بۆ کلیپەکە بووەو بەهۆی ئەوەشەوە بوو ئەو جۆرە قسانە کراوە".

".کلیپی "من و تۆ" یەكەم بەرهەم و كاری هونەری خانمە گۆرانیبێژ هۆنیابوە لەگەڵ كوڕە گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان و بەنیازە لە داهاتوودا بەرهەمێکی تایبەت بە خۆی بڵاوکاتەوە کە هۆنراوەکەی لەلایەن دایکییەوە بۆ نوسراوەو ئێساش سەرقاڵی دانانی ئاوازێکە بۆی کەلەلایەن مامۆستایەکییەوە بۆی ئامادە دەکرێت. ئاریاس جاڤان، خەڵکی شاری مهاباتە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، پێش ئەم کلیپە گۆرانی "ئیشقت"ی بڵاوکردەوە.



PM:11:20:13/11/2018