بە فەرمی حکومەت ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

بە فەرمی حکومەتی عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە سبەینێی وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق دیاریکرد.

لەە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومنی وەزیرانی عێراق سبەینیی بەبۆنەی نەورۆزەوە کرد بە پشووی فەرمی و ڕاشیگەیاندووە کە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێم سێ ڕۆژ پشووئ فەرمی بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیاند کە سبەینێ دەستپێدەکات.

جەژنی نەورۆز و سەریساڵی کوردی دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهارەوە و وەک سەرکەوتنی کورد بەسەر حاکمە زۆردارەکاندا باسی لێوەدەکرێت و ساڵانە یاد دەکرێتەوە.



PM:07:06:20/03/2017