بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە سبەینێ
دەچنە گەشت و سەیرانگەکان و داوایان لێدەکات بەھیچ شێوەیەک ئاوی "قەشقۆڵی
(دوکان)" بۆ خواردنەوە بەکارنەھێنن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "لەکاتی گەشت و سەیراندا
لەرۆژانی نەورۆزو دواتر بەھیچ شێوەیەک پیسی و خاشاک فڕێنەدانە دەریاچەی دوکان
لەدوای تەواو بونی گەشت و سەیرانەکەیاندا دەبێتە ھۆی پیسبوون و گرفت بۆ ئامێرەکانی
پاڵاوتنی پڕۆژەکانیان"
فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە خۆتان بەدوور بگرن
لەمەلەکردن لەدەریاچەی دوکان، ساڵانە بەھۆی مەلەکردن لەو دەریاچە چەندین کارەساتی
دڵتەزێن و خنکاندنی لێدەکەوێتەوە و بۆگەڕان بەدوای تەرمەکان دەبێت ئاوی بەنداوەکان
بگیرێتەوە، بەمەش دابەشکردنی ئاو بۆماوەیەک لەشاری سلێمانی و ئەو قەزاو ناحیەنەی
ئاو لەوپڕۆژەیە وەردەگرن دەوەستێت .
داواشی کردووە بەھیچ شێوەیەک ئاوی قەشقۆڵی بۆ خواردنەوە
بەکارنەھێنرێت و داواشدەکات ھاوڵاتیان ئاوی پێویست بۆ خوادنەوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.