وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رێدور خه‌لیل رایگەیاند" ژمارەی هێزە چەکدارەکانمان لەم ساڵدا دەگەیەنینە ١٠٠ هەزار چەکدار".
رێدور خەلیل لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ٣/٢٠ ئاشکرای کرد کە ده‌یانه‌وێت ئه‌مساڵ ژماره‌ی شه‌ڕڤانه‌كانیان بگه‌یه‌ننه 100 هه‌زار چه‌كدار.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا ژماره‌ی هێزی یه‌كینه‌كان گه‌یشتبووه 60 هه‌زار شه‌ڕڤان و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا 10 فه‌سیڵی دیكه پێكهێنراوون كه هه‌ر فه‌سیڵێكی 300 شه‌ڕڤان له‌خۆ ده‌گرێت.
له مارس/ ئازاری ساڵی رابردوودا ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له باكووری سووریا راگه‌یه‌ندرا و رژێمی سووریا ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی كرد.
رێدور خه‌لیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌ر چه‌كدارێكی نوێ مانگانه مووچه‌ی 200 دۆلار وه‌رده‌گرێت كه 20 دۆلاری زیاتره له به‌رزترین مووچه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌په‌گه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، باڵێكی سه‌ربازی دیكه‌ی له ژێر ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات درووستكردووه و له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پشتیوانیان لێده‌كرێت و له ئێستادا ئه‌وان پرۆسه‌ی سه‌ربازی رزگاركردنی ره‌ققه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باكووری سووریا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كوردی لێ ده‌ژین و ئه‌وان خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازی رێك‌وپێك و پێكه‌وه گونجاو و راهێنراوون به باشی له‌سه‌ر شێوازه جیاجیاكان شه‌ڕ، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆیته‌رز له به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌په‌گه‌ی گواستووه‌ته‌وه.