رۆژنامه‌نوسێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە له‌نزیك شاری ره‌ققه شه‌هیدبوو.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە غه‌ریب وڵات، راگه‌یاندن
كار‌و وێنه‌گری دیاری سه‌ربه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه، شەهید بووە کە
ناوبراو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردوو.
غه‌ریب ناوی سه‌ره‌كی غه‌ریب ره‌شۆیه و له‌دایكبووی عه‌فرین بووه و له‌ئه‌نجامی
به‌شداری له ئۆپراسیۆنی توڕه‌ی فورات بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه شه‌هیدبووه.
ڕوونیشکراوەتەوە له‌ساڵی 2012 -2013 ه‌وه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه‌و
چه‌ندین دیمه‌نی شه‌ڕه سه‌خته‌كانی شه‌ڕڤانانی كوردی تۆماركردوه.