پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات پرسەی سەرتاسەری بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان
ڕابگەیەنرێت .
پەروا عەلی لە پەیامێکیدا لە فەیسبووکی خۆی
نوسیویەتی "داواکارم لە فراکسیۆنی
گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگا بەفەرمی
پرسە (حداد) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت."
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "گەر پارتی ڕازی نەبێت بۆ ئەم داواکارییە پێویستە
لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان پرسەی سەرتاسەری ڕابگەیەنرێت."
هەروەها دەڵێت هەر سێ فراکسیۆنی
گۆڕان ئەو داوایە بەفەرمی لە پارێزگاری سلێمانی وجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی، لەبەر ئەوەی :
١-بەڕیز نەوشیروان مستەفا زیاتر لە ٥٥ ساڵی تەمەنی
بۆ خەبات وتێکۆشان تەرخان کردوە.
٢-یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی
کورد و ئەندازیاری ڕاپەڕینی کوردستان بوو کە هەمووان لە سایەیدا بە ئازادی دەژین.
٣-یەکێک بوو لە هەرە سەرکردە خاکی و پاکەکانی کوردستان
کە هەمیشە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا بووە، شاخەکانی کوردستانی بەجێنەهێشتوو لە دواساتەکانی
ژیانیشیدا لە کوردستان مالئاوایی کرد.