بەغدا 48 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە سەركردایەتی كورد

هەرچەندە ئەو پلانەی هێزە سەربازییەكانی عێراق شەوی رابردوو بەرامبەر بە كەركوك ئەنجامیداندا دەبوایە دوا بكەوتایە، بەڵام بەفشاری ئێران پەلەی كرا لە جێبەجێكردنی پلانەكەدا‌و چەند شوێنێك بە هێزی پێشمەرگە لەدەوری كەركوك، چۆڵكرا ئێستا 48 كاتژمێری تر دراوە بەكورد كە داواكارییەكانی بەغدا جێبەجێ بكات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی، دوای راگرتنی فشارەكانی هێزی عێراق بۆ سەر كەركوك، 48 كاتژمێری تر دراوەتە سەركردایەتی كورد تا فڕۆكەخانەی كەركوك، سەربازگەی كەیوان‌و سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك چۆڵ بكات. ئەگەر چۆڵی نەكات ئەوا سەر لەنوێ هێزەكانی عێراق‌و دەست بەجموجۆڵ دەكەنەوە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەی كە لەپێش شەڕی داعشەوە هێزە عێراقییەكانی تێدابووە.

سپی زانیویەتی هاتنی فوئاد مەعسوم بۆ كوردستان تەنها هەر بۆ گەیاندنی ئەو پیامە بووە كە لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەو شوێنانە چۆڵ بكرێت.



PM:09:54:13/10/2017