بەوێنە...باوک و کوڕێک برینداربوون

پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند "لە رووداوێکی ھاتوچۆدا، لە نزیک قەڵای شێروانەی شاری کەلار، باوک و کوڕێک بوونە قوربانی".

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە کاتژمێر 2:40 خولەک لەسەر ڕێگای دەرەوە (حەولی) نزیک قڵای شێروانە، بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان رووی دا.

ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پێکدادانەکە لەنێوان دوو ترێلە و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا، بەو ھۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، کە کوڕ و باوک بوون.

ئەوەش روون کراوەتەوە، کە دواتر بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار .



PM:04:59:15/02/2018