سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ده‌ستی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نەکێشاوەتەوە و دەڵێت خۆکاندیدکردنم لەسەر لیستەکەی عەبادی بە رەزامەندی گۆڕانە".
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پەرلەمانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "له دوای بڕیاری كشانه‌وه‌مان له خۆكاندیدكردن له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عیراق، لێره و له‌وێ رووبه‌ڕووی هه‌ندێك ره‌خنه بووینه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ی گوایه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستمان له‌كاركێشابێته‌وه و بمانه‌وێت له چالاكی سیاسی دووربكه‌وینه‌وه".
وتیشی"بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم به دۆستان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوڵاتیانی ئازیزی رابگه‌یه‌نم كه ئێمه به‌رده‌وامین له‌چالاكی سیاسی له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا".
روونیشی کردەوە "كشانه‌وه له خۆكاندیدكردن له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كۆتایی رێگه‌كه نییه و له داهاتووشدا هه‌ر بڕیارێك بده‌ین به پرس و راوێژ و ره‌زامه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەبێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌شمان بێ پرس و راوێژ و ره‌زامه‌ندی گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌مان نه‌كردووه".