تا ئێستا لە بەغداوە چوار لیژنەی جیاواز لەبارەی وردبینی موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە وتەبێژیی بایۆمەتریش دەڵێت "تا مانگێكی تر موچە نانێردرێت".
وتەبێژیی بایۆمەتری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ، تا ئێستا عەبادی چوار جۆر لیژنەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە بۆ ، فرۆكەخانەكانە ونشینگە و مانەوە ، دەروازە سنوریەكان و بەنداوەكان چوار لیژنە و بۆ موچەش چوار جۆریتر لیژنە هاتۆتە هەرێمی كوردستان.
سەمیر هەورامی ، وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری، بە میدیاکانی پارتی راگەیاند ، بۆ وردبینی موچە ، سەرەتا لە بەغداوە لیژنەیەكی هاوبەش بۆ تەندروستی و پەروەردە لەسەر بنەمانی بایۆمەتری ، پێكهێنراو كارەكانیان تەواو كرد ، بەڵام دواتر دیسانەوەی لیژنەیەكی 9 كەسی نێردرا بۆ ورردبینی وەزارەتەكانی تر ، پاشان لیژنەیەكی 30 كەسی تر هاتونەتەوە سەر بە چاودێریی دارایی عێراقن ، لەمرۆشەوە لیژنەیەكی 30 كەسی دەستبەكاربون وردبینی لە موچەی 9 وەزارەتدا دەكەن.
لەبارەی ئەوەی بەغداد كەی موچە رەوانەی هەرێم دەكات ، وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری دەڵێت ، لیژنەكەی ئەمرۆ دەستبەكاربوە وتویانە بەماوەی 11 رۆژ راپۆرتێكی سەرەتایی بەرز دەكەنەوە ، لەماوەی مانگێكیش كارەكەیان تەواو دەكەن ، ئەگەر وابێـ تا 11 رۆژی تر موچە نانێرن، دوای ئەوەش تا مانگێكیتر ئەگەری ناردنی موچە دیار نیە.
هاوكات ئەوەش دەخاتەروو ، لەسەر بنەمای بایۆمەتری ئامارێكی تەندروست دراوە بەبەغداد ، بەپێی بایۆمەتری ملیۆنێك و دوسەد و چلونۆ هەزار فەرمانبەر تۆماركراوە ، كە موچەكەیان نزیكەی 900 ملیار دینارە، حكومەتی بەغداد هیچ نەماوە بیانوی پێبگرێت.
لەبارەی ئەگەری ناردنی موچە لە بەغداوە دەڵێت ، بۆی هەیە ئەمرۆ یان سبەی عەبادی بریارێك بدات و بۆشی هەیە تا هەڵبژاردن نەیدات.