تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكێكی رۆژئاوای شاری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای كوردستان تەقیوەتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش روداوەكە چەند قوربانییەكی لێكەوتۆتەوە.
هاکات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار هاوڵاتی شەهیدبون بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان ئاشكرانەبوەو تەرمەكانیان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە.