وێنە.. لەتەقینەوەکەی قامشلۆ ئەندامانی خێزانێک دەبنە قوربانی

لە تەقینەوەکەی شەوی رابردووی قامشلۆ چوار کەسی یەک خێزان بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە شەوی ڕابردوو کاتژمر ٨:٢٢ خولەک لە گەڕەکی غەربی/ ئاشی بوزێ-ی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە هاوڵاتییاندا تەقییەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس بوو نەقوربانی .

ناسنامەی شەهیدەکانی ئەو هێرشە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە " مەحمود سەلمان خەلەف ، حەنایی سلێمان خەلەف، ڕیما سلێمان خەلەف و یارا دەیسەم جەلۆ."
لێکۆڵینەوەکانی هێزەکانی ئاسایش لە بارەی هۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە بەردەوامە.



AM:09:55:19/02/2018