بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنن "بڕیاریان داوە لەڕێگەی بیری گەڕەكەكانەوە ئاو دابەشبكات بەسەر هاوڵاتیاندا".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار لە ئاگاداریەكدا ڕایدەگەیەنن"بڕیاریان داوە لەڕێگەی بیری گەڕەكەكانەوە ئاو دابەشبكات بەسەر هاوڵاتیانا ,بۆیە تكا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەگەر ئاوەكەی كزبێت و نەگات بەهەندێك ماڵ ئەوە سەبرتان هەبێت و ئێمەش هەوڵ دەدەین كاتێكی زیاتر ئاو دابەشبكەین بۆ ئەوەی بگات بەهەموان و هاوڵاتیان بێ ئاو نەبن لەم كاتەیا ."
دەقەكەی:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی كەلار قەزایی كەلار ئاگادار دەكەینەوە
بەڕێزان بەهۆی باران بارین و تێكەڵبوونی لافاو بەحەوزی یەكەی وەرگری پاڵاوگەی ئاوی كەلار ، بەڕێوبەرایەتیمان بڕیاری داوە لەڕێگەی بیری گەڕەكەكانەوە ئاو دابەشبكات بەسەر هاوڵاتیانا .
بۆیە تكاتان لێدەكەین ئەگەر ئاوەكەی زەعیفبێت و نەگات بەهەندێك ماڵ ئەوە سەبرتان هەبێت و ئێمەش هەوڵ دەدەین كاتێكی زیاتر ئاو دابەشبكەین بۆ ئەوەی بگات بەهەموان و هاوڵاتیان بێ ئاو نەبن لەم كاتەیا .
داواكاریشین هاوڵاتیان هاوكاری یەكتر بكەن و دوایی وەرگرتنی ئاوی پێویست ،ئاوەكە ببەستنەوە بۆئەوەی دراوسێكانیان بتوانن ئاو وەربگرن .
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار