پاره‌ی سێ مووچەی نەدراوی ساڵی ڕابردووی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه گه‌یشته شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە پارەی مووچەی سێ مانگی كارمه‌ندانی فەرمانگەکانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە گەیشتووه‌ته شاری هەولێر كه سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقن
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگەکانی(10-11-12)ی ساڵی 2017یه کە لە لایەن به‌غداوه پێیان نه‌دراوه و ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمەی داهاتوو مووچەی کارمەندانی ئەو فەرمانگانە دابەش دەکرێت