گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم‌و ئێران دەستپێدەکاتەوە

ھەفتەی داھاتوو گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ھەولێر و تاران، بە فەرمی دەست پێبكاتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گەشتە ئاسمانییەكان لە ھەردوو فرۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی بە بریارێكی حكوومەتی عێراق وەستابوون، دوای ھەڵگرتنی ئەو سزایە، ئێران بەنیازە لە ھەفتەی داھاتووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەولێر دەست پێبكاتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەیەكی زۆری لە وڵاتانی دیكە ئامادەكارییان كردووە، بۆ ئەوەی دووبارە لە رێگەی فرۆكەخانەی ھەولێرەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییەكانیان بكەنەوە.

حكوومەتی عێراق دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بە بڕیارێكی سیاسی لە 29/9/2017، بڕیاری وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانیدا.



PM:08:12:17/04/2018