یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

پەیمانگای نەتەوەیی میسری بۆ توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیكی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری كرد و لە هەرێمی كوردستانیش جیاوازی هەیە لەو بەروارەی كە كە ئەو پەیمانگایە باسی دەكات.

پەیمانگای نەتەوەیی میسری بۆ توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیكی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری كرد و ڕایگەیاندووە "ڕۆژی ١٧ی مانگی داهاتووی بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری كرد".

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەپێی پێشبینیەكانمان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان 15 یان 16ی مانگی داهاتوو دەبێت".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان لەنیچوان ئەو دوو ڕۆژەدا دەكەویچتە سەر بینین و نەبینیننی مانگ لە ئاسمانی هەرێم".



PM:12:43:22/04/2018