بە ڤیدیۆ .. رووداوێکی هاتوچی مەترسیدار لەسەر شەقامێکی هەولێر

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند " بەهۆی سەرپێچی شۆفێرێكی هیوندایەكی تایبەت لەسەر شەقامی 100مەتری كارەساتێكی گەورەی لێکەوتەوە".

فازڵ حاجی کە ڤیدیۆیەکی رووداوەکەی بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، "كاتژمێر 11 و 30 خولەكی بەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری لە نزیك زانكۆی جیهان شۆفێرێكی هیوندایەكی تایبەت ویستی نمایش بە ئۆتۆمبێلەكەی بكات و وە بە خێرایییەكی رادەبەدەر لێدەخوری و لە ئەنجامدا خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلای تایبەت و كۆنترۆڵی لەدەستدا و دواتریش خۆی كێشا بە تاكسیەكدا كە لە سایدی پێچەوانەدا بوو".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشكردووە، لە ئەنجامی رووداوەكەی دوو كەس  برینداربوون و جگە لە زیانێكی زۆری ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكان و شەقامەكە كەوتووە".




PM:02:08:26/04/2018