عێراق...بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان 6994 کاندید هەیە

ڕۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و 6994 کاندید خۆیان پاڵاوتوە بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.

بڕیارە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەکۆی سەرجەم قەوارەکان کە 205 قەوارەن 6994 کاندیدیان هەیە لەنێو کاندیەکانیشدا 4940 کاندیدیان پیاو و 2054 کاندیدیان ژنن و ڕکابەری بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

هەڵبژاردنەکە کە بەشێوەی لیستی نیمچە کراوە بەڕێوە دەچێت تیایدا عێراق کراوە بە 18 بازنەی هەڵبژاردنەوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق 8148 ناوەندی دەنگدان و 51147 وێستگە هەیە.


لەم هەڵبژاردنەدا 59800 ئامێر بەکاردێت و  لە 19 وڵات لەجیهاندا بنکەی دەنگدان دەکرێتەوە.



PM:01:38:04/05/2018