به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و كه‌سه كه شه‌قی له مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر هه‌لدا ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان بوبێت، و ده‌ڵێت "ئێستا ئه‌و كه‌سه ئازاده".
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌قی له‌مامۆستاكه هه‌ڵدا وتی" ئه‌و كه‌سه هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بوو،ڕێ و شوێنی پێویستی یاسایی له‌دژ گیرایه به‌ر به‌ڵام مامۆستاكه تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌كی تۆمارنه‌كردووه.
وتیشی" به‌پێی مادده(٤١٣)په‌ڕاوی بۆكرایه‌وه به‌ڵام به‌پێی یاسای عیراقی ئه‌گه‌ر داوا نه‌جوڵێنرێت ئه‌و داوا ڕاده‌وه‌ستێت،دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه كه‌سه‌وه چه‌ند جار داوا له‌مامۆستاكه كرا سكاڵا تۆماربكرێت به‌ڵام مامۆستاكه ئاماده‌نه‌بوو بێته پۆلیس و سكاڵا تۆماربكات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چاره‌نوسی ئه‌وكه‌سه چی لێ به‌سه‌رهات؟ له‌زینداندا ماوه؟ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به ده‌نگی ئه‌مریكای وت"چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سه ئێستا له‌زیندان نیه و ئازادكرا، داواكه ڕاوه‌ستێنراوه، چونكه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمارنه‌كراوه له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌وه".