ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: تا کاک نەوشیروان مرد ڕووم نەهات سڵاوێکی لێبکەم

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نەیارەکانی حزبەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت تا کاک نەوشیروان مرد "ڕووم نەهات سڵاوێکی لێبکەم".

حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی و لەکاتی قسەکردنیدا بۆ کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکان ڕایگەیاند "شاسوار عەبدولواحید و بەرهەم ساڵح دوژمنی ئێمە نین، ئەوانە دوژمنی ئێمەن کە بە بەرنامە دەیانەوێت بمانشکێنن".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەشکرد "ئەو کاتەی کاک نەوشیروان لە یەکێتی جیابووەوە دژایەتیمان کرد کەچی کۆمەڵێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای چەند ساڵێک ڕێککەوتنیان لەگەڵ واژۆکرد و ئێمەش شەرمەزاریمان بۆ مایەوە".

وتیشی " دوای هەموو ئەو ڕووداوانە جۆرێک توشی شەرمەزاری بووم تا کاک نەوشیروان مرد ڕووم نەهات سڵاوێکی لێبکەم".




PM:04:31:04/05/2018