دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دا بە دەستپێكردن بە دامەزراندن و دانانی جێگرەوە بۆ فەرمانبەری میلاك.

 بەگۆێرەی نوسراوێكی رەسمی كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەركراوە بریار درا بە هەڵۆشاندنەوەی بریاری ژمارەی 121 ی رۆژی 20ی تشرینی دووەمی  ساڵی 2017 ی كە تایبەت بوو بە راگرتنی دامەزراندن و دانانی جێگرەوە بۆ فەرمانبەری میلاك لەكاتی روودانی كەم وكورتی لە میلاكاتدا ولە ئێستادا كار بە بریارە نوێیەكە دەكرێت.

بەگۆێرەی بریارە نوێیەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  هەركاتێك كەم وكورتی هەبوو لە میلاكی فەرمانبەران دەتوانرێت فەرمانبەرێكی دیكە دابمەزرێنرێت بەمەرجێك ئەو كەسە سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە وكەرتی سەربازی و پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ نەبێت.



PM:06:51:27/05/2018